ئارسناڵ بە 10 یاریزانەوە لەگەڵ لیڤەرپوڵ بە بێ گۆڵ یەکسانبوو

وەرزش
  • 14-01-2022, 08:30
  • +A -A

    بەدواداچون_(ئ.ە.ع)


    لە جامی کاراباو ئارسناڵ بە 10 یاریزانەوە لەگەڵ لیڤەرپوڵ بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.
    لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباو، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێلد میوانداری یانەی ئارسناڵی کرد.
    لە خولەکی 24 دا گرانیت چاکای یاریزانی ئارسناڵ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دواتر هەرچەندە یانەی لیڤەرپوڵ کۆنترۆلی یاریگایان کرد و چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ بکەن و یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
    بڕیارە یاری گەڕانەوە لە پێنجشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە یانەی ئارسناڵ بەڕێوەبچێت.