خەڵك سێ بەشی كاتەكانیان بە مۆبایل بەسەر دەبەن

هەمەڕەنگ
  • 14-01-2022, 09:30
  • +A -A

    بەدواداچون (ئ.ه.ع)

    لە راپۆرتێكی كۆمپانیای ئاپ ئانی تایبەت بە چاودێریكردنی مۆبایل لە جیهاندا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە،  باس لە تێکڕای ژمارەی کاتژمێرەکان دەکات کە خەڵک بە بەكارهێنانی مۆبایلەكانیان بەسەری دەبەن.
    ئەو كۆمپانیایە كە لێكۆڵینەوەیەكی لەوباریەوە ئەنجامداوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: بەكارهێنانی مۆبایل چ بۆ ئیشوكار یان كات بەسەربردن یان بۆ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانیان لە زیادبوندایە.
    بەپێی لێكۆڵینەوەكە خەڵک نزیکەی 4.8 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بەسەر دەبەن بۆ گەڕان لەناو مۆبایلەکانیاندا.
    لە ناو بەرنامە ئەلكترۆنیەكاندا ، تیك تۆك یەكێكە لەو بەرنامانەی كاتی بەكارهێنانی مۆبایلی زیادكردوە لەسەرتاسەری جیهاندا، بەشێوەیەك لەسەدا ۹٠ بەكارهێنانی مۆبایل لە ساڵی ۲٠۲۱ دا زیاتر كردوە بەراورد بە ساڵی ۲٠۲٠.
    هەربەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە لە وڵاتانی هندستان و توركیا و ئەمریكا و ژاپۆن و مەكسیك و سەنگافورەو كەنەدا، رێژەی ناوەندی بەكارهێنانی مۆبایل ٤ كاتژمێر و ٤۸ خولەكە لە رۆژێكدا، بەڵام لەوڵاتانی بەرازیل و ئەندۆنیزیاو كۆریای باشور كاتەكە لەوە زیاترەو ناوەندی بەكارهێنانی مۆبایل زیاتر لە ٥ كاتژمێرە لە رۆژێكدا.
    هەر بەپێی راپۆرتەكە بەكارهێنەرانی مۆبایل لە هەر ۱٠ خولەكێكدا ۷ خولەكیان بە تەلەفۆن و وێنەگرتن و سەیركردنی وێنەو ڤیدیۆ بەسەر دەبەن، لەگەڵ ئەوەشد بەكارهێنانی تیك تۆك لەسەرەوەی لیستەكەدایە.