روسیا و ناتۆ كۆدەبنەوە

جیهانی
  • 12-01-2022, 10:30
  • +A -A

    بەدواداچون (ئ.ه.ع)

    وەفدی روسیا و نوێنەرانی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە برۆكسل كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی گرژییەكانی نێوان هەردولا.
    كەناڵی روسیا الیوم بڵاویكردەوە، كە بڕیارە وەفدی روسیا لە كۆبونەوەكەدا پێشنیارەكانی فلادمیر پۆتن سەرۆكی وڵاتەكەیان بخەنە بەردەم نوێنەرانی ناتۆ،كە باس لە پێویستی هاوبەشە خۆرئاواییەكان دەكات بۆ دەستەبەرکردنی گەرەنتی یاسایی بۆ وازهێنان لە بیرۆکەی فراوانبوونی ناتۆ بۆ خۆرهەڵات و لکاندنی ئۆکرانیا بۆ هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی و دامەزراندنی بنکە سەربازییەکان لە کۆمارەکانی سۆڤیەتی پێشوو.


    لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو ناتۆ بڕیاریدا متمانەپێدانی هەشت دیپلۆماتکار لە ئەرکی ڕوسیاوە بۆ ناتۆ هەڵبوەشێنێتەوە و ئەمەش وایكرد روسیا لە 1ی تشرینی دووەم وەڵامبداتەوە.


    روسیا نزیكەی ۱٠٠ هەزار سەربازی لە سنورەكانی ئۆكرانیا جێگیركردوەو ئەمەش ئەمریكاو وڵاتانی خۆرئاوای نیگەران كردوەو بەهەڕەشەی دەزانن بۆ سەر ئاسایشی ئۆكرانیا.