فەرید ئەیار دووبارە بە ئەمینداری گشتی یەكێتی ئاژانسەكانی هەواڵی عەرەبی هەڵبژێردرایەوە

جیهانی
  • 12-01-2022, 09:00
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)

    ئەنجومەنی گشتی یەكێتی ئاژانسەكانی هەواڵی عەرەبی بڕیاریدا بە دووبارە هەڵبژاردنی فەرید ئەیار وەك ئەمینداری گشتی یەكێتی ئاژانسەكانی هەواڵی عەرەبی نوێ،لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) بڵاویكردەوە،: 48 هەمین كۆبوونەوەی گشتی یەكێتی ئاژانسەكانی هەواڵی عەرەبی كە لە ڕیاز - ی سعودیە بەڕێوەچوو، بڕیاری دا هەڵبژاردنی فەرید ئەیار وەك سئەمینداری گشتی ،وتیشی: بڕیاری نوێكردنەوە بەپێی مادەی 11 (بڕگەی 7) ی ڕێساكان هات كە تێیدا هاتووە كە ئەمینداری گشتی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەزۆرینەی ڕەها هەڵدەبژێردرێت و تەواو دەبێت.
    وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجەی ئێستا كە وڵاتانی عەرەبی لە زۆر ئاستدا گۆڕانكاری تێدا دەكرێت كە پێویستی بە بوونی ئەزموون هەیە لە پۆستی ئەمینداری گشتی یەكێتی و بۆ مسۆگەركردنی بەردەوامبوون لە كاری یەكێتی بەتایبەتی لەگەڵ ڕێكخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان.