ئەمریكا؛ ئۆمیکرۆن خوێندکارانی زانکۆکانی كالیفۆرنیا دەگەڕێنێتەوە بۆ ئۆنلاین

جیهانی
  • 8-01-2022, 09:00
  • +A -A

    بەدواداچون_(ئ.ە.ع)

    لە راپۆرتێكدا كە دەنگی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە باسلەوەدەكات بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن ژمارەیەک لە زانکۆکانی ویلایەتی کالیفۆرنیای ناچاركردوە بگەڕێنەوە بۆ خوێندنی ئۆنلاین.
    راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ خوێندکاران خۆشحاڵ بوون بە گەڕانەوە بۆ زانکۆکان، بەڵام ئۆمیکرۆن جارێكی تر ناچاریکردن بە ئۆنلایان وانەکانیان دەستپێبکەنەوە. ژمارەیەك لە خوێندكارانی بیانیش لە ئەمریكا دەڵێن؛ لە حاڵەتی بەردەوامی پەتاكەو خوێندن بە ئۆنلاین فێربوون بۆ ئەوان سەخت دەكات.
    هاوكات كەناڵی فرانس ۲٤ بڵاویكردوەتەوە؛ ئامارەكانی توشبوون بە فایرۆسی ئۆمیكرۆن لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا  رۆژانە یەك ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت.