فەرەنسا 210 ملیۆن یۆرۆ سزای پێبژاردنی گوگڵ و فەیسبووکی داوە

هەمەڕەنگ
  • 6-01-2022, 19:15
  • +A -A

    به‌دواداچون-(ئ.ه‌.ع)

    دەستەی چاودێری تایبەتمەندی داتای فەرەنسا گوگڵ و فەیسبووکی بە بڕی 210 ملیۆن یۆرۆی پێبژاردن کردووە بە هۆی ڕێگریکردن لە توانای بەکارهێنەران بۆ ڕێگەگرتن لە کۆمپانیاکان بەدواداچوونی چالاکییەکانیان بکات لەسەر ئینتەرنێت.
    بەپێی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لیژنەی نیشتمانی بۆ زانیاری و ئازادییەکان ڕایکەیاندووە " گوگڵ بەبڕی 150 ملیۆن یۆرۆ پێبژاردن دراوە چونکە ڕەتکردنەوەی فایلی پێناسی پەیوەندی بۆ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت زەحمەتکردووە  وهەروەها بۆ هەمان هۆکار 60 ملیۆن یۆرۆ فەیسبووکی پێبژاردن کردووە".
    پەسەندکردنی پێشوی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ بەکارهێنانی فایلەکانی پێناسی پەیوەندی فاکتەرێکی سەرەکی ڕێکخستنی تایبەتمەندی داتایە لە یەکێتی ئەوروپا و لەپێشینەیە بۆ لیژنەی نیشتمانی بۆ زانیاری و ئازادییەکان.
    کارین کیفەر، سەرۆکی پاراستنی داتا و سزاکان، جەختی لەوە کردەوە کە "کاتێک فایلەکانی پێناسی پەسەند دەکرێن، ئەوە تەنها بە یەک کرتە دەکرێت"،
    جەختیشیکردەوە لەوەی"دەبێت ڕەتکردنەوەی فایلەکانی پێناسی بەهەمان ئاسانکاری پەسەند کردنی بێت".