هەواڵگری زیقار باندێك دەستگیر دەكات كە ملیۆنێك و 800 هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە

  • 24-02-2018, 00:00
  • +A -A

    زیقار – ا ه ع سەرچاوەیەكی ئەمنی پارێزگای زیقار رایگەیاند باندێكیان دەستگیركردووە كە بازرگانیان بە دراوی ساختەوە لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە كردووە. ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: هێزێكی سەر بە هەواڵگری لە زیقار توانیویەتی باندێكی 12 كەسی دەستگیر بكات كە كاریان ساختەكردنی دراوی بیانییە و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستیان گرتووە بەسەر بڕی ملیۆنێك و 800 هەزار دۆلاری ساختەی ئەمریكیدا. وتیشی لە هەر دوو قەزای سوق شیوخ و جەبابیش ئەندامانی ئەو باندەیان دەستگیر كردووە و تەنها یەك ئەندامیان بەهاوكاری هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكان لە بەغدا دەستگیر كراوە، ئاشكراشیكرد ئەندامانی ئەو باندە لە ئێستادا دەستبەسەرن بەمەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا.