وەزارەتی تەندروستی 859 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆناو 1374 چاکبونەوەش تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 14-11-2021, 16:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی 859 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا تۆماردەکات
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆناڕاگه‌یاند.
    ‏‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 859 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 1374 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‏‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  20 حاڵه‌ته‌".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 78315 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.