وەزارەتی تەندروستی 863 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆناو 1412 چاکبونەوەش تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 11-11-2021, 16:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی 863 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا تۆماردەکات
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆناڕاگه‌یاند.
    ‏‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 863 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 1412 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‏‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  30 حاڵه‌ته‌".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 103020 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.