وەزارەتی پلاندانان وەڵامی بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەداتەوە: عێراق برسی نییە

ناوخۆ
  • 24-10-2021, 14:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی پلاندانان ،ئەمڕۆ یەکشەممە وەڵامی ڕاپۆرتێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP)ی دایەوە و تیایدا باسی لەوە کرد کە عێراق برسی نیە.
    لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردۆتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە باس لەوە دەکات عێراق یەکێکە لەو حەوت وڵاتە برسییەی جیهان و سێیەکی خەڵکی عێراق برسی دەخەون و عێراق دەخەنە پاڵ وڵاتانی زۆر هەژار وەک سۆمال و مدغشقەر و کۆنگۆ و ئەوانی تر".
    وتیشی:"عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی خۆراک نەبووەتەوە کە ببێتە هۆی مەترسی برسێتی بۆ گروپە شەکێنەرەکان لە کۆمەڵگادا، تەنانەت لە کاتی بەرزبونەوەی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا، کە زۆرێک لە وڵاتان قەیرانی خۆراکیان بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی ڕێوشوێنەکانی حکومەتەوە کەهاوکاریان کردووە لەداهێنانی خۆراکدا، چ لەڕووی ناوخۆییەوە بەرهەمدەهێنرێن و چ هاوردەکراون، جگە لەهاوکاریی کۆمەلایەتی"،ئاماژەی بەوەکرد 
    "حکومەت چەند ڕێوشوێنێکی گرتووەتە بەر، لەوانە پشتگیریکردنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی کەرەستەی کارتی رێچێتی و دابەشکردنی بەخشینێکی دارایی بەپەلە بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتبوو، بە ئامانجی هاوکاریکردنیان بۆ لەم رەوشە فریاگوزاریە".
    وتیشی:"قسەکردن لەسەر یەک لەسەر سێی خەڵکی عێراق کە برسی بوون پێچەوانەی واقیعە، چونکە زیانی خۆراک لە عێراقدا کەمترە لە 2٪ ی کۆی دانیشتوان، ئەم ڕێژەیەش دوای شەپۆلەکانی ئاوارەبوون لە ساڵی 2014دا زیادی کردووە"،باسی لەوەکرد"لە ساڵی 2020دا ڕێژەی هەژاری بەرزبووەوە بۆ 31٪ ئەمەش مانای ئەوە نییە کە ئەو ڕێژەیە بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی دانیشتوانی برسی دەکات، بەڵکو ئەمە بەشێکە لەو هەژارییە بەناو "فرە ڕەهەندییە" کە تەندروستی و پەروەردە و نیشتەجێکردن و داهات بەرزبونەوەی ئەو رێژەیەش بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بووە و لە 95‎%‎ خێزانە عێراقییەکان سودمەندن لە بەشە خۆراکی مانگانە".
    وتیشی:"بەم پێیە ئەو نیشانانەی کە لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێکراوە بۆ بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) ناواقعییە و لەسەر بنەمای ئەو دیاریکەرانە نین کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە وەرگیراوە، چونکە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت بەراوردی دۆخی خواردن و ژیان عێراقی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بکرێت کە توشی بەد خۆراکی بوون"،جەختیکردەوە کە عێراق برسی نییە".