كازمى فەرمانی کرد بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارانی هێزە ئەمنییەکان لە ئەعزەمیە

سیاسی
  • 19-10-2021, 17:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی، ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانیکرد بەچاودێریکردنی بارودۆخی تەندروستی و دابینکردنی پێداویستییەکانی یەکێک لە بریندارەکانی هێزە ئەمنیەکان کرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"کازمی ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێک لە بریندارەکانی هێزە ئەمنیەکان بەناوی (ئەیاد عەبدولمەجید حسێن) کۆبووەوە، کە لە شەڕەکانی ساڵی 2015 ی ڕزگارکردنی فەلوجە برینداربووە".
    وتیشی:"ناوبراو داوای لە سەرۆک وەزیران کردبوو کاتێک لە کاتی ئاهەنگی لەدایکبوونی پێغەمبەردا بەشداری کردووە، کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری ئەعزەمیە بەڕێوەچوو" .
     ئاماژەی بەوەکرد:"کازمی گوێی لە ئازارەکانی گرت و فەرمانی کرد کە بەدواداچوون بۆ رەوشی تەندروستی بکات و پێداویستی تەواوی خۆی و خانەوادەکەی دابین بکرێت".