کۆمسیۆن دوا بانگەوازی ئاڕاستەی پاڵێوراوان دەکات

سیاسی
  • 19-10-2021, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ سێشەممە، دوا بانگەوازی ئاڕاستەی پاڵێوراوان کرد.
    لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بۆ هەموو کاندیدەکان، چ ئەو کەسە و لایەنە سیاسی و هاوپەیمانیانەی کە داوای تێهەڵچوونەوەیان هەیە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ساڵی 2021 کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕاگەیەندرا، کۆتایی دەوامئ فەرمی ئەمڕۆ، 19ی تشرینی یەکەم، دوا ڕۆژی پێداچوونەوەیە".
    کۆمسیۆن وتی" پێویستە بەڵگەکانی پشتگیری بۆ داواکردنەکە دابین بکرێت لە ماوەی سێ ڕۆژ لە بەرواری بەسەرچوونی داواکارییەکە".