بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی ،ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند،تا بەكارھێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا نەگاتە ئاستی پێویست، ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە عیراق كەمناكرێتەوە.
ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ڕایگەیاند:"مەترسییەكانی كۆرۆنا لە عیراق بەردەوامە و ناكرێت ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەم كاتەدا كەمبكرێنەوە، چونكە ڕێژەی بەكارھێنانی ڤاكسین بەپێی پێویست نییە و نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی كە بەرگری گشتی دروست بكرێت".
ئاماژەی بەوەشدا"ئەو وڵاتانەی ڕێكارەكانیان كەمكردووەتەوە، ئەو وڵاتانەن كە ڕێژەیەكی زۆر لە دانیشتووانەكانیان ڤاكسینیان بەكارھێناوە".
ئێران هەواڵی بەئامانجگرتنی بنکە ئەتۆمیەکانی ئەسفەهان لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەت دەکاتەوە