کۆڵن پاوڵ وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

جیهانی
  • 18-10-2021, 15:15
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع


    کۆڵن پاوڵ وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریکا ،ئەمڕۆ دوشەممە لە تەمەنی 84 ساڵیدا بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
    خێزانی کۆڵن پاوڵ لەراگەیەنراوێکدا باسیان لەوەشکردوە، کۆڵن پاوڵ دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەوتنە بەشی چاودێری چڕ، مردنی لە تەمەنی 84 ساڵیدا بە کۆرۆنا رادەگەیەنن.
    کۆڵن پاوڵ یەکەمین هاوڵاتی رەشپێستی ئەمریکی بو کە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەربگرێت، ناوبراو لەسەردەمی دەسەڵاتی کۆمارییەکاندا رۆڵی کاریگەری هەبوە لە رەنگڕێژکردنی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا، بەتایبەت لەکۆتایی ساڵەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا.