‎کازمی:دەستگیردنی بەرپرسی تەقینەوەکەی کەرادەی خوێناوی

ئەمنی
  • 18-10-2021, 17:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ دوشەممە،دەستگیرکردنی بەرپرسی تەقینەوەکەی کەڕادەی راگەیاند.
    كازمی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:" پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر تاوانی تەقینەوەكەی كەڕادە كە ژانی خستە دڵی عێراقییەكان، هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان پاش بەدواداچوونێكی ئاڵۆزی هەواڵگری لە دەرەوە، تیرۆریست غەزوان زەوبەعی (ئەبو عوبەیدەی بەغدا) یان دەستگیر كرد".
    وتیشی" ناوبراو بەرپرسی یەكەمە لەم تاوانە و هەندێك تاوانی تر".
    ئاماژەی بەوەکرد" لێپێچینەوە لەوانەی دەستیان لە خوێنی ڕۆڵەکانمان بووە ئەرکی سەرشانمانە و سازشی لەسەر ناکەین"،باسی لەوەکرد"فەرمانمانکرد بە ئەنجامدانی پێشبرکێیەک بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنێک بۆ قوربانیانی یەقینەوەکەی کەڕادە".