‎وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان:دەستگیرکردنی 4تیرۆرست لە سێ پارێزگا

ئەمنی
  • 17-10-2021, 12:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،ئەمڕۆ یەکشەممە دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لەسێ پارێزگا ڕاگەیاند.
    ڕەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بەپێی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆر توانیان چوار تیرۆریست بە ئۆپەراسیۆنی جۆریدا دەستگیر بکەن"
    وتیشی:"ئۆپەراسیۆنەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی عێراق لە ناوچەی تارمیە لە باکوری بەغدا و ئەنبار و کەرکوک ئەنجامدراون".