وەزارەتی ناوخۆ:پێشبینی دەکەین ساڵی داهاتوو زۆرینەی هاوڵاتیان کارتی نیشتمانی وەربگرن

ناوخۆ
  • 13-10-2021, 18:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی ناوخۆ ،ئەمڕۆ چوارشەممە پێشبینی کرد کە زۆرینەی هاوڵاتیان ساڵی داهاتوو کارتی نیشتمانیان وەربگرن.
    لیوا خالید محەنا ، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) راگەیند:"بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانیەت بەردەوامن لە کارکردن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی".
    ئاماژەی بەوەکرد:"بەپێی وتەی چاودێران و شارەزایان پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو زۆرینەی هاوڵاتیان کارتی نەتەوەییان هەبێت"
    ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی ناوخۆ دووبارە دەست پێکردنەوەی کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو لە بەغدا و پارێزگاکان ڕاگەیاند.