هۆشداریه‌ك له‌ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان

ئەمنی
  • 9-10-2021, 12:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەبارەت بە گەشتەکانی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر بەغدای پایتەخت و ژمارەیەک لە پارێزگاکانیش،هۆشداریه‌كى بڵاوکردەوە.
    ره‌سوڵ لە راگەیەندراوێکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"فڕۆکەی ئاسمانی سبەینێ بە ئاسمانی ژمارەیەک پارێزگادا لە بەرزایییەکی گونجاودا دەسوڕێتەوە، کە ڕەنگە ببێتە هۆی بیستنى دەنگی ئەو فڕۆکانە".
    وتیشی:"ئەم جۆرە گەشتی چاودێری و ناسینەوە و دابینکردنی بەرگی ئاسمانین بۆ پاراستنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی".