ئاسایشی هەڵبژاردنەکان:سبەی بێدەنگی هەڵبژاردنە وهەر پێشێلکارییەک ڕووبدات ڕایدەگەیەنین

ئەمنی
  • 8-10-2021, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان،ئەمڕۆ هەینی،دووپاتیکردەوە سبەی ڕۆژی بێدەنگی هەڵبژاردنە،داوایشی لەهێزە سیاسییەکان وپاڵێوراوانی بەشداربووی هەڵبژاردنەکان کرد پابەندی بن وجەختیکردەوە  لەوەی هەر پێشێلکارییەک ڕووبدات ڕایدەگەیەنێت.
    فەریق ڕوکن یەکەم عەبدولئەمیر شممەری سەرۆکی لێژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند"چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ بنکەکانی دەنگدان بەفراوانی بوو"،دووپاتیشیکردەوە"هیچ پێشێلکاری ئەمنی تۆمار نەکراوە، سکاڵایش لەسەر هەندێک سەرپێچی هەن لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت".
    وتیشی"دیاریکردنی ڕێژەی بەشداربوون لەدەنگدانی تایبەت لەدەسەڵاتی کۆمسیۆندایە".ڕوونیشیکردەوه"سبەی ڕۆژی بێدەنگی هەڵبژاردنە داوایش لەهێزه سیاسییەکان وپاڵێوراوەکان دەکەین بەتەواوەتی پابەندی بن وهەر پێشێلکارییەک ڕووبدات ئاگاداری کۆمسیۆن دەکەینەوە".
    ئاماژەیشیدا"گواستنەوەی میمۆری ئامێرەکان لەڕێگای فڕۆکەکانی سوپا وهێزی ئاسمانییە ولەبەغدایش لەڕێگای زەمینی دەیاگوازێتەوە".