ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:هیچ لێبرینێك نیه‌ له‌ میان گواستنه‌وه‌ى سه‌ندوقه‌كانى ده‌نگدان

ئەمنی
  • 8-10-2021, 17:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە،هیچ داخستنێک لەڕێگاوبانەکان بەدی ناکرێت لەکاتی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان،ئاماژەیشیدا لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان هیچ پێشێلکارییەکی تۆمارنەکردووە.
    لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"هیچ داخستنێک لەکاتی پرۆسەی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان بەدی نەکراوە".
    لای خۆیەوە فەریق ڕوکن یەکەم عەبدولئەمیر شممەری سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان دووپاتیکردەوە"هیچ پێشلکارییەکی ئەمنی لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تۆمار نەکراوە".
    وتیشی"کارمەندانی هێزه ئەمنییەکان بەردەوامن لەڕووکردنە بنکەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بدەن وهێزە ئەمنییەکانیش ڕێوشوێنی توندی گرتەبەر لەبەغدای پایتەخت وپارێزگاکانی دیکەی عێراق لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی دەنگدان،تاوەکو ئێستاش هیچ گرفتێکی ئەمنی تۆمار نەکراوە".
    لای خۆیەوە عەمید غالب عەتیە وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی لەلێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"هیچ درێژکردنەوەیەک بۆ وادەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەدوای کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ بەدی ناکرێت".
    وتیشی"هێزە ئەمنییەکان پارێزگای بۆ پرۆسەی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان دابین دەکات".