بلاسخارت:نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ھاوبه‌شى عێراقییه‌كان دەبێت بۆ بەرگرتن لە ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان

سیاسی
  • 5-10-2021, 11:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جێنین ھێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ھەڵبژاردنەکان ئەو بەرەنگارییانەی کە بەرەوڕووی عێراقییەکان بووەتەوە چارەسەر دەکات،و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستى ئەوەی کە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارە جیاواز دەبێت لە ھەڵبژاردنەکانی 2018.
    پلاسخارت لە میانی سازكردنى کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا كپه‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"پێنج رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان، لێرەوە جەخت لەسەر بانگەوازەکەی مەرجەعی باڵای ئایینی، سه‌ید عەلی سیستانی دەکەینەوە لەبارەی گرنگیی بەشداریکردنی عێراقییەکان لە پڕۆسەکەدا، چونکە ھەڵبژاردنەکان ئەو بەرەنگارییانەی کە بەرەوڕووی عێراقییەکان بووەتەوە چارەسەر دەکات لەوانە؛ قەیرانی ئابووریی".
    راشیگەیاند"کە نەتەوە یەکگرتووەکان بێ ئاگا نییە لە مەترسی و بەرەنگارییەکان لە عێراق و بەردەوام ھاوبەشی عێراقییەکان دەبێت و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارە جیاواز دەبێت لە ھەڵبژاردنەکانی 2018".
    نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق باسی لەوەش کرد کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق تەواوی ھەوڵەکانیان بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان لە رۆژی ھەڵبژاردنەکاندا، خستووەتەگەڕ و وتی: "ھاوکار دەبێن بۆ بەرگرتن لە ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی 10ی ئەم مانگە".
    پلاسخارت سەبارەت بە رەوشی شنگال وتی: "ئاگادارین لەوەی ئێستا چی لە شنگال دەگوزەرێت و ھەر کاندیدێکیش ئازادە کە بە ئامانجی بانگەشەکردن، دەیەوێت بچێت بۆ کام شوێن و دەسەڵاتداران بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەو کەسانەی کە زیان بە کاندیدەکان دەگەیەنن".
    نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی بایۆمەتریان وەرنگرتووەتەوە، ئەوا ناتوانن دەنگ بدەن و گوتی: "ھەر کارتێکی دەنگدان کە وەرنەگێراوەتەوە، ناتواندرێت بۆ دەنگدان بەکاربھێندرێت".
    جێنین ھێنیس پلاسخارت باسی لەوەیش کرد کە 900 چاودێری نێودەوڵەتیی لە پێناو چاودێریکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان لە عێراقن و گوتی: "تیمی چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێرکردنی پڕۆسەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا لە پارێزگاکانی بەغدا، ھەولێر، کەرکووک، نەینەوا و بەسرە بڵاودەکرێتەوە".