وه‌زاره‌تى دارایی:بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار کاریگەری ئەرێنی هەبوە لەسەر كه‌مبوونه‌وه‌ى هاوردە و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ

ئابوری
  • 5-10-2021, 09:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دارایی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگەیاند لەماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار یەدەگی نەختینەیی عێراق 6 ملیار دۆلار زیادیکردوە، ئەوەش کاریگەری ئەرێنی هەبوە لەسەر هاوردە و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ.
    وەزارەتی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، "لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردودا بە بەردەوامی بەدوای کاریگەریەکانی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی کەوتوە و ئاماژەکان ئەوە نیشان دەدەن کە گۆڕانی ڕێژەی ئاڵوگۆڕەکە بەشداری کردوە لەزیادبونی یەدەگی بیانی لەبانکی ناوەندی عێراق کە لە ئێستادا گەیشتوەتە 60 ملیار دۆلار.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، یەدەگی نەختینەیی عێراق لە مانگی (کانونی یەکەم/12)ی 54 ملیار دۆلار بوە، گۆڕینی بەهای دۆلار بوەتە هۆی كەمبونەوەی خواست لەسەر دراوی بیانی، کە راستەوخۆ بوەتە هۆی پەنابردن بۆ بەرهەمی ناوخۆ و کەمبونەوەی کاڵای هاوردەکراو.
    ئەو وەزارەتە رونیکردوەتەوە، داهاتی ئەو پارەیەی بەهۆی گرانبونی بەهای دۆلار بەدەستهاتون بۆ دروستکردنی ژێرخانێكی بەرهەمهێنەرە لەدەرەوەی کەرتی نەوت و پشت بەکەرتەکانی تر دەبەستێت.