نرخی پشكه‌كانی فه‌یسبوك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

هەمەڕەنگ
  • 4-10-2021, 19:56
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    نرخی پشكه‌كانی فه‌یسبوك ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌په‌كانی فه‌یسبوك و ئینستگرام و وه‌تس ئه‌پ، به‌ڕێژه‌ی 6% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌های هه‌ر پشكێك بۆ 324.73 دۆلار دابه‌زی.
    به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌په‌كانی فه‌یسبوك و ئینستگرام و وه‌تس ئه‌پ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌زۆبه‌ی وڵاتانی جیهان له‌كاركه‌وتن، نرخی پشكه‌كانی فه‌یسبوك به‌ڕێژه‌ی 6٪ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌های هه‌ر پشكێك بۆ 324.73 دۆلار دابه‌زی.
    له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكیشدا، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه‌، "ئاگادارین هه‌ندێك كه‌س كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئه‌په‌كانمان و به‌رهه‌مه‌كانمان، كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات شته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ دۆخی ئاسایی، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر نا دڵنیاییه‌ك".
    ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌به‌شێكی وڵاتانی جیهان، به‌هۆكارێكی نادیار هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستگرام له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ له‌كاركه‌وتن .