نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت بۆ 81 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

ئابوری
  • 4-10-2021, 17:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەهۆی زۆری خواست لەسەر نەوت، لە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٨١ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
    ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٧ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
    ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئۆپیک پڵەس کۆبوونەوە، بەڵام بڕیاری کەمکردنەوە و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان نەدا، کە دەبوایە زیاتر بەرهەمبهێندرێت بۆ دابەزاندنی نرخەکەی.
    هاوکات، بەرزترین ئاستی بەھای نەوتی خاوی برێنت لەساڵی ٢٠١٨ تۆمارکرا کە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بوو