پلاندانان ڕێکاری نوێ بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان جێبەجێدەکات

ئابوری
  • 4-10-2021, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی پلاندانان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جێبەجێکردنی ڕێکاری نوێی بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان لە عێراقدا ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، هەڵئاوسان لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بەڕێژەی 8% بەرزبووەتەوە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو.
    عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اه‌ع) ڕاگەیاندووە، “تێکڕای ڕێژەی هەڵئاوسان لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە”.
    بەپێی وەزارەتی پلاندانان، “هەڵئاوسان لە مانگی ڕابردوودا بەڕێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە تا مانگی ئابی ئەمساڵ ڕێژەی هەڵئاوسان 6.5% بەرزبووەتەوە، هەروەها بەراورد بە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بە ڕەچاوکردنی دۆخی هەردوو ماوەکە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ڕێژەی هەڵئاوسان لەمساڵدا گەیشتووەتە 8%.
    ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکارەکانی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان پێویستیی گرتنەبەری ڕێکاری ڕژد (جددی)یان دروستکردووە، گرنگترین ڕێکاریش جێگیرکردنی نرخی کاڵا و پێداویستییەکانە، هەروەها زیادکردنی ئاستی وەبەرهێنان یەکێکی دیکەیە لە ڕێکارەکان.