میسی لە کارەساتێکی دزینى گەورە ڕزگاری دەبێت

وەرزش
  • 1-10-2021, 08:37
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    میسی لە کارەساتێکی گەورە ڕزگاری دەبێت و بوونی لە ماڵەکەیدا هۆکار دەبێت بۆ ئەنجامنەدانی دزییەکی گەورە.
    ڕۆژنامەى دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکرد، گروپێکی تاوانکاری دزی کە لە دوو کەس پێکهاتبوون دەچنە ئەو هۆتێلەى میسی کە لە ناوەڕاستی پاریس تیایدا نیشتەجێیە و چەند مەترێک لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی میسی دزییەکی گەورە ئەنجامدەدەن.
    ڕۆژنامە بەریتانیەکە وردەکاری زیاتری بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، دزەکان سەرکەوتوو بوون لە چوونە نێو چەند سویتیکی هۆتێلەکە کە خاوەنەکانیان بوونیان نەبووە و بە 10یان هەزار پاوەند و خشڵیان دزیوە.
    دەیلی مەیل باسیلەوەشکرد، ئەو سویتانەى دزیان تێداکراوە چەند مەترێک لە شوینی مانەوەى میسیەوە دووربوون و دزەکان بە ئاشکرا لە کامێرای چاودێریدا دەرکەوتوون و یەکێک لە هۆکارەکان بۆ نەچوونە ناو شوێنی مانەوەى، بوونی یاریزانەکە و هاوسەرو منداڵەکانی بووە لە ماڵەکەیدا.
    هۆتێلی لۆ ڕۆیاڵ مۆنسۆ لە ناوەڕاستی پاریس یەکێکە لە هۆتێلە گرانبەهاکان و مانەوەى شەوێک لەو هۆتێلە 17 هەزار پاوەندە و پاش نیشتەجێبوونی میسیش هۆتێلەکە چاودێرییەکی ورد دەکرێت و تا ئەم ساتەش ئاشکرانەبووە دزەکان بەچ شێوەیەک  ئاسایشی هۆتێلەکەیان تێپەڕاندووە.