بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.2 پله‌ رێخته‌ر له‌باشوری ئێران رویدا

جیهانی
  • 1-10-2021, 08:43
  • +A -A

    به‌دواداچون- اه‌ع   
     ئه‌مڕۆ هه‌ینی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.2 پله‌ رێخته‌ر له‌باشوری ئێران رویدا و تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون.
    به‌گوێره‌ی راپۆرتی سه‌نته‌ری ئه‌وروپا بۆ بومه‌له‌رزه‌زانی، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.2 پله‌ رێخته‌ر له‌ باكوری رۆژئاوای شاری بوشه‌هری ئێران رویداوه‌ كه‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمیش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌، تاوه‌كو ئێستاش به‌رپرسانی ئێران زیانه‌كانی بومه‌له‌زره‌كه‌یان ئاشكرانه‌كردوه‌.