بەرشەلۆنە گەڕایەوە سەر بردنەوە و سێ گۆڵی لە لیڤانتی تۆمارکرد

وەرزش
  • 26-09-2021, 19:00
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیدا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی لیڤانتی کرد.
    بەرشەلۆنە دوای ئەوەی لە دوو یاری پێشووتردا نەیتوانی بو بردنەوە بەدەستبهێنێت، لەم یاریەدا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە لیڤانتی بردەوە.
    لەتایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 6 و 14 دا میمفیس دیپای و لوک دی یۆنگ دوو گۆڵیان بۆ بەرشەلۆنە کرد، لە تایمی دووەمدا و دوای چەندین مانگ دوورکەوتنەوە لە پێکان ئانسو فاتی لە خولەکی 80 بەشداری یاریەکەی کرد و لە خولەکی 91 توانی گۆڵی سێیەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
    بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە خاڵەکانی گەیاندوە 12 خاڵ و چووە پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا، لیڤانتیش بە چوار لە پلەی 17 دایە.