یۆڤانتۆس بە زەحمەت لە سامپدۆریای بردەوە

وەرزش
  • 26-09-2021, 16:20
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە زەحمەت لە سامپدۆریای بردەوە و دووەم سەرکەوتنی لەم وەرزەدا تۆمارکرد.
    لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیتاڵیدا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میواندراری یانەی سامپدۆریای کرد.
    لە خولەکەکانی 10 و 43ی گێمى یەکەمدا پاولۆ دیبالا و لیۆناردۆ بۆنۆچی دوو گۆڵیان بۆ یۆڤانتۆس کرد و لە خولەکی 44یشدا یۆشیدا گۆڵێکی بۆ سامپدۆریا کرد.
    لە گێمى دووەمدا و لە خولەکی 57 مانوێل لوکاتێلی گۆڵی سێیەمی یۆڤانتۆسی تۆمار کرد و لە خولەکی 83 ئەنتۆنیۆ کاندرێڤا گۆڵی دووەمی بۆ سامپدۆریا کرد و یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات.
    بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس خاڵەکانی گەیاندە هەشت خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی لە هەشتەمی ڕیزبەندیدایە، سامپدۆریاش پێنج خاڵی هەیە و لە 13ی ڕیزبەندیدایە.