وه‌زاره‌تى نه‌وت رێكارەكانی هەناردەكردنی بڕە نەوتی مانگانەی هەرێم ئاشكرا ده‌كات

ئابوری
  • 26-09-2021, 12:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،رێكارەكانی هەناردەكردنی بڕە نەوتی مانگانەی هەرێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات ،به‌شه‌ بودجه‌ى كوردستانى له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق ئاشكرا كرد.
    عه‌بدولجه‌بار بە ئاژانسی هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) راگەیاند: "دەبێت هەرێم مانگانە بە بەهای 250هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ رادەستی حكومەتی فیدڕاڵی بكات".
    ئاماژەی بەوەشکرد" لەپاش ڕادەستکردنی ئەو بڕە نەوتە، دواتر كۆمپانیای سۆمۆ كۆی دۆسیە و بەڵگەنامەكان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەكات بۆ تۆماركردنی ئەو بڕە داهاتانەی كە هەرێم بەدەستیهێناوە".
    ئەوەشی خستۆتەڕوو" بەهۆی كەمبوونەوەی بڕە بەنزینی پێویستی رۆژانەی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێم گەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنی بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزینی رۆژانە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو بەنزینەی كە رەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكەین لە جۆری نۆرماڵە".