رۆناڵدۆ لە پێشەنگە.. لیستی پڕ قازانجترین یاریزانەکانی له ساڵی2021

وەرزش
  • 22-09-2021, 10:00
  • +A -A

     بەدواداچون_اەع

    گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی ناوی ئەو یاریزانانەى بڵاوکردەوە کە زۆرترین داهاتیان لە 2021دا دەستکەوتووە و ڕۆناڵدۆی ئەستێرەى مانچستەر یونایتد بۆ لە پێشەنگدا دەبینرێت وبۆ یەکەم جار لیۆنیڵ میسی هێرشبەری پاریس سان جێرمانی تێپەڕاندووە.
    فۆربس، کۆی داهاتی ئەستێرەکانی تۆپی پێی گەڕاندووەتەوە بۆ موچەی ساڵانە و ڕیکلامە بازرگانیەکان و فرۆشی درێسی یاریزانان و ئەو بڕە داراییانەى لە پێگە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەستیان دەکەوێت.
    ڕۆژنامە ئەمریکیەکە ئاشکرایکرد، ڕۆناڵدۆ بە 91 پۆینت پێنج ملیۆن پاوەند لە پێشەنگدایە و بە جیاوازی 10 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ میسی لە پلەی دووەمدا دەبینرێت و پلەکانی سێیەم تا پێنجەم بۆ هەریەک لە نەیمار و مباپێ و محەمەد سەڵاحە و لە پلەکانی شەشەم تا 10یەمیش لیڤا و ئەنێستا و پۆگبا و بەیل و هازارد بوونیان هەیە کە کۆی داهاتەکانیان لە نێوان 26 ملیۆن پاوەند بۆ 21 ملیۆنە.