رۆناڵدۆ لەلایەن ژنە کارمەندێکی کۆمپانیایەکی گەشتوگوزارەوە فێڵی لێکرا وبه‌بڕه‌ پاره‌یه‌كى زۆر زیانى به‌ركه‌وت

وەرزش
  • 20-09-2021, 18:23
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە بڕی ٣٣٧ هەزار دۆلار لەلایەن ژنە کارمەندێکی کۆمپانیایەکی گەشتوگوزارەوە فێڵی لێکرا.
    رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ژنێکی تەمەن 53 ساڵ کە لە کۆمپانیایەکی گەشتوگوزار کاری کردووە، بۆ ماوەی سێ ساڵ بەناوی گەشتکردنەوە کارتی بیمەی رۆناڵدۆی بەکارهێناوە.
    ڕۆژنامە ئیسپانییەکە لە راپۆرتێکی رۆژنامەی "جۆڕناڵ دی نۆتیسیاس"ی گواستووەتەوە، کە ئەو بڕە پارەیەی ژنەکە وەریگرتووە و لەسەر رۆناڵدۆ نوسیویەتی بەرامبەر 200 گەشتە کە هەرگیز کریستیانۆ لە ژیانیدا ئەنجامی نەداون.
    کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاکە یاریزان نییە فێڵێکی لەو جۆرەی لێ کرابێت، بەڵکو پێشتر خۆرخی میندێز و نانی و مانوێڵ فراندێز هەمان فێڵییان لێکراوە.
    ژنە کارمەندەکەی کۆمپانیا گەشتیارییەکە، بە بڕی 517 هەزار دۆلار فێڵی لە یاریزانان کردووە و لە ساڵی 2017 شدا سزای بەسەردا سەپێنراوە لەگەڵ چاودێریکردن و لە ئێستاشدا کاردەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی بەڕێوەبەرەکەی پێشووی بەشێوەی مانگانە بەرامبەر ئەو بڕە پارەیەی کە ئاشکرا نەکراوە و دەبێت بیگەڕینێتەوە بۆ بەڕێوەبەرەکە.