پاڵه‌وانێتى جامی کەنداوى 25 له‌به‌سڕه‌ بۆ ساڵى 2023 دواخرا

وەرزش
  • 20-09-2021, 12:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    یارییەکانی جامی کەنداوی 25 بە چەند هۆکارێکی تەکنیکی بۆ ساڵی 2023 دواخرا.
    بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆمەڵەی گشتی یەکیتیەکانی جامی کەنداو بڕیاردرا پاڵەوانێتی جامی کەنداوی 25 بۆ مانگی یەکی 2023 دوابخرێت و وڵاتی عێراقیش پارێزگاری لە میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە دەکات و دواخستنی پاڵەوانێتییەکە پاش کۆبونەوەى سەرۆک یەکێتییەکانی کەنداو و بە ڕەزامەندی عەدنان درجالی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دراوە.
    لەوبارەیەوە عه‌دنان درجالی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگەیاند، دواخستنی پاڵەوانێتییەکە بۆ جێبەجێکردنی پێشنیارەکانی لیژنەى یەکێتی تۆپی پێی جیهانە و چارەسەرکردنی ئەو کەموکوڕیانەیە کە لە کۆمەڵگەى وەرزشی شاری بەسرە بەدیکراوە.
    درجال ستایشی یەکێتیەکانی کەنداو و ئەندامانی لیژنەى چاودێری فیفای کرد کە پشتگیری تەواوی عێراقیان لە میوانداری کردنی جامی کەنداوی 25یان کردووە.