وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم راگرتنى 20 هه‌زار دوو موچه‌ى راگه‌یاند

ئابوری
  • 9-09-2021, 15:20
  • +A -A

    هه‌ولێر -اه‌ع   
    وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان،ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، پێدانی 20 هەزار دوو مووچەی ڕاگرتوە.
    ئوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هه‌رێمى كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اه‌ع)  ڕاگەیاند" هەرێم پێویستی بە 900 ملیار دینار هەیە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات"،رونیكرده‌وه‌"ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى فیدڕاڵه‌وه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت مسۆگه‌ر نیه‌".
    وتیشی:"بڕی 20 هەزار دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگیراوە" و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" دارایی ناوخۆى لەهەرێم لە مانگێكه‌وه‌ بۆ مانگێكى تر جیاوازەوە مانگانە بە 240 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت"