نازم:ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه‌ له‌10 بۆ 25 ملیۆن دینار به‌خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام حسێن بدات

سیاسی
  • 3-08-2021, 17:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه‌ له‌10 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن دینار بداته‌ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمامى حسێن(س).
    نازم له‌كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"په‌ڕه‌ى سپى پلانێكى چاكسازى ئابوورییه‌ وحكومه‌ت هه‌وڵى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى ده‌دات"،وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت هه‌لى كار بڕه‌خسێنێت بۆ یه‌ك كه‌س له‌هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمامى حسێن(س)".
    وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا له‌10بۆ 25 ملیۆن بداته‌ كه‌سوكارى شه‌هیدانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمامى حسێن"،ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت هه‌فتانه‌ زیاد له‌500هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسین وه‌رده‌گرێت،وپێویسته‌ هاوڵاتیانى عێراق ڤاكسینى وه‌ربگرن".