جارێكى تر توشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق هه‌ڵده‌كشێت

ناوخۆ
  • 2-08-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگه‌یاند لەماوەی رۆژێکدا 12734 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا ،ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌ى توشبووانه‌ له‌ وڵات تاوه‌كو ئێستا.
    لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 12734 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 8734 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
    لەلایەکی دیکەوە 68 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوه‌كه‌" لەماوەی یەک رۆژدا 58885 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".