به‌غدا-اه‌ع
دادگای ناوەندی تاوانه‌كان لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو تۆمەتبار ده‌ركرد کە لە ساڵی 2013 هێرشیان کردە سەر گرتوخانه‌ى ئەبوغرێب .
سه‌نته‌رى راگەیاندنى ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه، رایگەیاند:"تۆمەتباران بە چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆرەوە هێرشیان کردە سەر گرتوخانه‌ى ئەبوغرێب لەگەڵ تۆمەتبارانی دیکە، به‌نیازى ئه‌وه‌ى کە زیندانییەکانی سەر بە چەتە تیرۆریستەکان ئازاد بکەن"
وتیشی"ئەو هێرشە بووە هۆی کوشتنی ژمارەیەک لە ئەندامانی گرتوخانه‌كه و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكى دیكه"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "دادگا بەڵگەی پێویستی بۆ بەتاوانکردنی تۆمەتباران ده‌ستكه‌وت بەپێی ماددەی چواری یاسای دژە تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005"
پاڤل تاڵەبانی ئیدانەی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات
عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسی هەڵکشانی سەربازی