بەرگریی ئەفغانستان: كوژرانی 189 چەكداری تاڵیبان له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێر

جیهانی
  • 28-07-2021, 14:52
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع   
    وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە چەند ویلایەتێك، نزیكەی 189چەكداری تاڵیبانیان كوشتووە .
    وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، لە تویتێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆیان بڵاویانكردووەتەوە، ئاشكرایانكردووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە ناوچەكانی (قەندەهار، ئۆروزگان، فەریاب، لۆگار، غەزنی، خوست، گۆزجان، سەمینگان، هێڵمەند و قەندوز)، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 187 چەكداری تاڵیبان كوژراون و 112 كەسیشیان برینداربوون و دوو چەكداریشیان دەستگیركراون".