کۆمسیۆن: بایکۆتى هەڵبژاردن هیچ بەهایەکى یاسایی نییە

سیاسی
  • 28-07-2021, 13:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگەیاند، کشانەوەى هاوپەیمانێتى و لیستەکان لە هەڵبژردنى داهاتوو هیچ بەهایەکى یاسایی نییە.
    جومانە غلاى وتەبێژى کۆمیسیۆن ،له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند:" کشانەوە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هیچ بەهایەکى یاسایی نییە، دواى ئەوەى لە 20 ى تەموز دەرگاى کشانەوە داخرا".
    ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پابه‌ندبوونى خۆى به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا له‌واده‌ى دیارى كراوى خۆى".