وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 13515 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركرد

ناوخۆ
  • 28-07-2021, 15:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،13515 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركرد .
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی  كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 13515 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 8217 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە". 
    لەلایەکی دیکەوە 66 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 11778 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە، بەمەش بەگشتی تائێستا ملیۆنێک و 575 هەزارو 559 کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.