وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌رمانیكرد به‌ داخستنى مه‌له‌وانگه‌ و شاره‌ ئاوییه‌كان

ناوخۆ
  • 27-07-2021, 18:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی،ئەمڕۆ سێشەممە،ڕێنماییدا بەداخستنی مەلوانگە وشارە ئاوی وهۆڵە وەرزشی وسەیرانگاکان.
    بەپێی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی تەندروستی کەوێنەیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،هاتووە" ڕێنمایی دراوە بەداخستنی مەلوانگە وشارە ئاوی وهۆڵە وەرزشی وسەیرانگاکان،بەهۆی مەترسی ڕەوشی ئێستای پەتاکە،وزیادبوونی ژمارەی توشبوون وحاڵەتەکانی مانەوە لەنەخۆشخانەکان کەتاوەکو ئێستا لەسەرەتای دەستپێکردنی پەتاکە تۆمارنەکراوە".
    وەزارەتی تەندروستی بەگوێرەی بەڵگەنامەکە کەواژۆی هانی عیقابی بریکاری تەکنیکی وەزارەت وڕاسپێردراو بۆ بەڕێوبردنی وەزارەتی تەندروستی لەسەرە جەختیکردەوە لەپێویستی چڕکردنەوەی چاودێری تەندروستی لەسەر سەرجەم سێکتەرەکانی تر(وەک خواردنگە ومۆڵەکان)وبەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی ولێپێچینەوەی توند لەسەرپێچیکاران".