مانچستەریونایتد له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى ڤاران بێته‌ ریزى یانه‌كه‌یه‌وه‌

وەرزش
  • 27-07-2021, 09:35
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع   
    چەندین ڕۆژنامەی جیهانی دووپاتیانکردۆتەوە ئەو بەرگریکارە فەڕەنسیە دەچێتە ڕیزی یانە ئینگلیزیەکە دوای ئەوەی مان یونایتد و ڕیال مەدرید توانیان بگەنە ڕێکەوتن دەربارەی گرێبەستەکە.
    بەگوێرەی پڕۆگرامی شیرنگیتۆی ئیسپانی مان یونایتد گرێبەستەکەی بە 50 ملیۆن یۆرۆ مسۆگەر کردوە و ماوەی گرێبەستەکەی ڤاران بۆ چوار وەرز دەبێت.
    شیرنگیتۆ مووچەکەی ڤارانی ئاشکراکردوە و وابڕیارە ساڵانە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ لە شەیتانە سوورەکان وەربگرێت.
    گرێبەستی ڤاران لەگەل ڕیاڵ مەدرید هاوینی 2020 کۆتایدێت بەڵام یاریزانە فەڕەنسیەکە هەموو پێشنیارەکانی یانەکەی ڕەتکردەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرنگی.