وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌فغانستان كوژران و برینداربوونى سەدان چەكداری تاڵیبانی راگەیاند

جیهانی
  • 27-07-2021, 09:39
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌فغانستان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، كوژران و برینداربوونى سەدان چەكداری تاڵیبانی راگەیاند.
    وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان لە ناوچەكانی (كونار، لۆگار، غەزنی، خوست، قەندەهار، ئۆروزگان، فەریاب، بەلخ، گۆزجان، سەمینگان، هێڵمهند، تەخار، قەندوز، باگلان و كاپیسا) لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا 187  چەكداری سەر بەرێكخراوی تاڵیبان كوژراون و 110 كەسیشیان برینداربون، هەروەها 2 چەكداریشیان دەستگیركراون.