تەقینەوەیەك لە كۆگایه‌كى کارگەیەکی کیمیایی لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا روویدا

جیهانی
  • 27-07-2021, 13:13
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع   
    تەقینەوەیەك لە نزیك چەند کارگەیەکی کیمیایی لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا روویدا و تاوەکو ئێستا پێنج کەس بەو هۆیەوە بێسەروشوێنن و چەند کەسێكی تر بریندارن.
    تەقینەوەکە بووەتەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پارکێکی پیشازیی کیمیایی بایرو لانکسس.
    ئەوەشی خستەڕوو، چەند کارمەندێک بریندار بوون و لانی کەم دووانیان برینەکانیان سەختە و پێنج کەس بێ سەروشوێن بوون.
    باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا روون نییە هۆکاری تەقینەوەکە و ئاگرەکەوتنەوەکە چی بووە.
    شاری لیڤەرکوزن لە ئەڵمانیا گەورەترین کۆمپانیاکانی کیمیایی لەو وڵاتەدا لەخۆی گرتووە.