هاوپه‌یمانى فه‌تح پێشوازى ده‌كات له‌ڕێككه‌وتننامه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عێراق

سیاسی
  • 27-07-2021, 00:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هاوپه‌یمانى فه‌تح،پێشوازیكرد له‌ڕێككه‌وتنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ڕه‌كان به‌ته‌واوه‌تى كۆتایی ئه‌مساڵ.
    هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى فه‌تح پێشوازی له‌ده‌ستكه‌وتى دانوستانكارى عێراقى ده‌كات كه‌ده‌ستكه‌وتێكى نیشتمانییه‌ ئه‌ویش ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ركه‌ره‌كانى به‌ته‌واوه‌تى  له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا،وبه‌هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى پێشكه‌وتوو ناویبرد به‌ئاڕاسته‌ى به‌جێگه‌یاندنى ته‌واوى سه‌روه‌رى نیشتمانى". 
    هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدار له‌ده‌وڵه‌تى عێراقى به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كردارى بكه‌ن،هه‌روه‌ها سوپاس وپێزانینى خۆى بۆ دانوستانكارى عێراقى ده‌ڕبڕى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ نیشتمانییه‌.