حه‌لبوسى:عێراق سه‌ركه‌وتوو بوو له‌به‌جێگه‌یاندنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى له‌گه‌ڵ واشنتۆن

سیاسی
  • 27-07-2021, 00:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق سه‌ركه‌وتوو بوو له‌به‌جێگه‌یاندنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
    حه‌لبوسى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"عێراق به‌متمانه‌ییه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و به‌جێگه‌یاندنى ته‌واوى تواناكانى،ئه‌مڕۆش له‌ڕووى دیبلۆماسى وسیاسییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌به‌جێگه‌یاندنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى عێراقى-ئه‌مریكا،له‌چوارچێوه‌ى  داخوازییه‌كانى قۆناغى نوێ،وپێویستییه‌كانى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى".