نازم:كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ى ئه‌مساڵ ده‌بێت

سیاسی
  • 26-07-2021, 21:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ى ئه‌مساڵ ده‌بێت.
    نازم له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه‌،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،پێش سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وجۆبایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"عێراق پێیوایه‌ پێویستى بۆ هێزى شه‌ڕكه‌رى ئه‌مریكا كۆتایی هاتووه‌".
    وتیشى"عێراق پێویستى به‌هاریكارى ئه‌مریكا هه‌یه‌ له‌بوارى ڕاوێژكارى زانیارى وهه‌واڵگیرى".
    ڕایشیگه‌یاند"كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ى ئه‌مساڵ ده‌بێت،وله‌ڕاگه‌یه‌ندراوى تایبه‌ت به‌گه‌ڕى چواره‌مى دیالۆگى ستراتیژى جێگیرده‌كرێت".