ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 26-07-2021, 11:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیپێكرد.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیپێكرد،به‌به‌شدارى لیواى 23ى مه‌غاویرى حه‌شدى شه‌عبى ولیواى88ى حه‌شدى شه‌عبى ولیواى 91ى سوپاى عێراق وفه‌وجى پاسه‌وانى نه‌وت له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین".
    وتیشى"مه‌به‌ست له‌م ئۆپراسیۆنه‌ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیری وڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وكیۆماڵكردنى ناوچه‌كانى زنجیره‌ چیاى حه‌مرین وكێڵگه‌كانى عه‌جیل وعه‌لاس ومه‌كحول تا ده‌گاته‌ سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ باره‌گاى پێشكه‌وتوو له‌كه‌ركوك".