نرخی نەوت دوای دواخستنی کۆبونەوەی ئۆپک + نزیک دەبێتەوە لە 77 دۆلار

ئابوری
  • 5-07-2021, 19:01
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع


    نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا جارێکی تر بەرزبوەوە و گەیشتە 77.16 دۆلار.
    ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 0.99 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکاتە رێژەی لەسەدا 1.30 دۆلار و هەر بەرمیلێک بە 77.16 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
    هاوکات، نرخی نەوتی ئەمریکا 1.22 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکاتە ڕێژەی 1.60 دۆلار و بەوەش هەر بەرمیلێک گەیشتە 76.36 دۆلار.كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت "ئۆپێك پڵه‌س" به‌هۆی شكستهێنان له‌ گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن بۆ زیادکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ دواخرا، ئەوەش کاریگەریی لەسەر بەرزبونەوەکە هەبوە."