ئینگلترا به‌ دوو گۆڵ له‌ ئه‌ڵمانیاى برده‌وه‌

وەرزش
  • 29-06-2021, 21:04
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع
    لە جامى یۆرۆدا، ئینگلتەرا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ئەڵمانیاى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.
    لە قۆناغى 16ى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى 2020، هەردوو هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و ئەڵمانیا لە یاریگاى ویمبڵى لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
    ئینگلتەرا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیش ڕەحیم ستەرلینگ و هارى کین لە خولەکەکانى 75 و 86دا تۆماریانکرد.
    بەم ئەنجامەش، ئینگلتەرا سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى براوەى یارى نێوان هەردوو هەڵبژاردەى سوید و ئۆکرانیا دەبێتەوە، کە ئەمشەو کاتژمێر 10 بەڕێوەدەچێت.